مۆسکۆ لەتازەترین لێدوانیدا رایگەیاند، بەپێی پشکنینی بۆماوەیی ( جینات ) ناسنامەی کوژراوانی فڕۆکەکەبەدیارکەوتون.
پشکنینە جینییەکان گیانلەدەستدانی سەرۆکی گروپی “ڤاگنەر”ی ڕووسی یەڤگینی پریگۆژین پشتڕاستکردەوە، ئەمەش بەپێی ئەولیژنەیەی کە کرملین پێکیهێنا، بۆ لێکۆڵینەوە لە کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکە و سەرنشینانی ، کە ڕۆژی چوارشەممە بەهۆکارێکی نادیار لەئاسمانی ڕوسیادا کەوتەخوارەوە.
لیژنەکە لە ڕاگەیەندراوێکدا پشتڕاستی کردەوە، کە پشکنینە بۆماوەییەکان دەریخستووە، ناسنامەی سەرجەم سەرنشینانی ڕووداوی کەوتنەخوارەوە و تێکشکانی فڕۆکەکە ئەو کەسانەبوون کەپێشتر ڕاگەیەندرابوون لەنێویشیاندا سەرۆکی ڤاگنەر،
هاوکات ئەنجامەکان ئەوە ئاشکرا دەکەن، پریگۆژین 6هاوەڵی لەگەڵدابووە، لەنێویاندا یاریدەتەری تایبەتی خۆی کە بەکەسی دووەمی ڤاگنەر دەستنیشان دەکرێت بەناوی دیمیتری ئۆتکین، و فڕۆکەوان و یاریدەدەرەکەی و خزمەتکارێک.
فڕۆکەکە بەگەشتێک لە مۆسکۆوە بەرەو سان پترسبۆرگ بەڕێکەوت بەلام لەناکاو لەئاسمانی تفییر کەوتەخوارەوە و سەرجەم سەرنشینەکانی گیانی لەدەستدا.