هەدەپە هاوسەرۆكی نوێی هەڵبژارد



پارتی دیموكراتی گەلان (هەدەپە) كۆنگرەی بەست و هه‌ریه‌ك له‌ “سوڵتان ئۆزجان و جیهاد كركازاكی” لە شوێنی “میدحەت سانجار و پەروین بوڵدان” وه‌ك هاوسه‌رۆكی نوێ هه‌ڵبژارد.

ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه‌ 27ی‌ ئابی‌ 2023، پارتی‌ دیموكراتی‌ گه‌لان (هه‌ده‌په‌) چواره‌مین كۆنگره‌ی ئاسایی خۆی به‌ به‌شداری 904 ئەندام بەست و به‌ ده‌نگدانی ئه‌ندامان، هه‌ریه‌ك له‌ سوڵتان ئۆزجان و جیهاد كركازاكی وه‌ك هاوسه‌رۆكی نوێی هه‌ده‌په‌ هه‌ڵبژێردران.

هه‌ر لەو‌ كۆنگره‌كه‌دا، هەدەپە چەند ئەنجوومەن و لیژنەیەكی تایبەت بە كاروباری حزبەكە هەڵبژارد، وەك (ئه‌نجومه‌نی پارت و لیژنه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانی وەك لیژنەی دیسپلین و لیژنەی دانوستان).

هەدەپە دوای دەستگیركردن و زیندانی كردنی هاوسەرۆكانی (سەڵاحەدین دەمیرتاش و فیگان یوكسەكداغ) له‌ 3ـی ته‌مموزی 2022 كۆنگره‌ی ئاسایی خۆی به‌ست و تێیدا هه‌ر یه‌ك له‌ (په‌روین بوڵدان و میدحه‌ت سانجار) وه‌ك هاوسه‌رۆكی ئه‌و پارته‌ هه‌ڵبژێردران، بەڵام بەهۆی شكستی ئەو پارتە لە هەڵبژاردنی ئەمساڵی سەرۆكایەتی و پەرلەمانی لە توركیا، بەرپرسانی هەدەپە ئەو شكستەیان گرتە ئەستۆی خۆیان و بڕیاریاندا دەستبەرداری پۆستەكانیان بن، هەربۆیە ئەمڕۆ لە كۆنگرەی چوارەمی ئەو حزبەدا هاوسەرۆكی نوێ‌ هەڵبژێردران.

بافڵ تاڵەبانی: كۆنگرەی یەكێتی دەكەینە 2 ساڵ جارێك
پێت بافڵ تاڵەبانی: كۆنگرەی یەكێتی دەكەینە 2 ساڵ جارێك
بانکی ناوەندی ئەمڕۆ زیاتر لە 198 ملیۆن دۆلاری خستە بازاڕەوە
دوات بانکی ناوەندی ئەمڕۆ زیاتر لە 198 ملیۆن دۆلاری خستە بازاڕەوە
پەیوەنیدر