وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان لیستی خواردن و خواردنەوە ڕێگە پێدراو و قەدەغەكراوەكان لە فرۆشگا (حانووت)ی خوێندنگەكان بڵاودەكاتەوە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەولێر لە گشتاندنێكدا لیستی ئەو خۆراک و خواردنانەی، کە ڕێگەپێدراون ئەوانەش قەدەغەكراون بۆ فرۆشگاکانی خوێندنگەكان بۆ ساڵی ٢٠٢٣-٢٠٢٤ بڵاودەكاتەوە و جەختیشدەكاتەوە، دەبێت لە ڕووی تەندروستییەوە گونجاوبن بۆ پێشكەش كردنی بە خوێندكاران.
ڕاشیگەیاندووە، دەبێت سەرجەم خوێندنگەكان لیستی خواردنەكان لە فرۆشگاكان هەڵبواسن.
لیستی خواردن و خواردنەوە ڕێگەپێدراو و قەدەغەكراوەكان: