بانکی ناوەندی ئەمڕۆ زیاتر لە 198 ملیۆن دۆلاری خستە بازاڕەوە



بانكی ناوەندی عێراق ڕایده‌گه‌یه‌نێت، بڕی زیاتر لە 198 ملیۆن دۆلاری خرایە بازاڕەكانی عێراقەوە.

ئەمڕۆ یه‌ك شه‌مه‌ 27_ی ئاب_ی 2023 بانكی ناوەندی لە راگەیەنراوێكدا رایگەیاند، بڕی 198 ملیۆن و 413 هەزار و 78 دۆلاری خستۆتە بازاڕەوە، لەو بڕەش 179 ملیۆن و 853 هەزار و 78 دۆلار بەشێوەی حەواڵە بووە و 18 ملیۆن و 560 هەزار دۆلاریش بەشێوەی نەقد بووە.

نرخی دۆلار لەکاتی کردنەوەی بازاڕدا كەمێك دابەزینی بەخۆیەوە بینی لەچاو دوێنێدا، به‌جۆرێك  نرخی 100 دۆلار بە 153 هەزار و 450 دینار مامەڵەی پێوەكرا.

 

هەدەپە هاوسەرۆكی نوێی هەڵبژارد
پێت هەدەپە هاوسەرۆكی نوێی هەڵبژارد
لیستی خواردنە ڕِێگەپێدراو و قەدەغەكراوەكان لە خوێندنگەكان بڵاوكرایەوە
دوات لیستی خواردنە ڕِێگەپێدراو و قەدەغەكراوەكان لە خوێندنگەكان بڵاوكرایەوە
پەیوەنیدر