كەشناسی هاتنی شەپۆلێكی باران بارین ڕادەگەیەنێت



 

بەپێی ڕاپۆرتە كەشناسییەكان، لەم هەفتەیەدا كەشێكی ناجێگیر ناوچەكانی هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە و پلەكانی گەرما ڕوو لە دابەزین دەكەن و باران بارین چەند ناوچەیەك دەگرێتەوە.

دەستەی گشتی کەشناسی عێراق لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەکردووە، ڕۆژی سێ شەممەی ئەم هەفتەیە پلەکانی گەرما بەشێوەیەکی بەرچاو دادەبەزن و لە هەرێم ئاسمان نیمچە هەور دەبێت و ئەگەری باران بارین هەیە لە پارێزگاکانی هەولێر و دهۆك.

باسی لەوەشکردووە، لە هەرێم لە ڕۆژی سێ شەممەوە کەشی فێنک و ئاسمانی نیمچە هەور دەبێت تا ڕۆژی پێنج شەممە.

لای خۆشیەوە، محەمەد كەمال، شارەزای كەشناسی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، پێشبینی ده‌كه‌م كۆتایی ئه‌م مانگه‌ و به‌دیاری كراویش ڕۆژانی ٣٠ و ٣١ ی ئه‌م مانگه‌ كه‌شێكی ناسه‌قامگیر له‌ به‌شێكی ناوچه‌ كوێستانیه‌كانی هه‌رێمی كوردستان دروست ببێت به‌هۆی گه‌یشتنی نزمه‌ پاڵه‌په‌ستۆیه‌ك و بارینی باران له‌ ناوچه‌كانی باكوری كوردستان.

ڕاشیگەیاند، له‌ سنوری ناوچه‌ شاخاوییه‌كانی پارێزگای هه‌ولێر و سۆران و ئیداره‌ی ڕاپه‌ڕین و دهۆك-یش ئه‌گه‌ری تاوه‌ باران و هه‌وره‌تریشقه‌ هه‌یه‌ به‌شێوه‌ی ناوبه‌ناو، به‌ دوریشی نازانم باران بارین شۆڕ ببێته‌وه‌ بۆ هه‌ندێك له‌سه‌نته‌ری شاره‌كانیش و‌ پله‌كانی گه‌رماش نزم ده‌بێته‌وه‌ و كه‌شێكی فێنك ده‌ست پێده‌كات.

 

بەم هاوینە نرخی نەوتی سپی گران دەبێت
پێت بەم هاوینە نرخی نەوتی سپی گران دەبێت
زانکۆی سلێمانی فەرمانی زانکۆیی وەرگرتن لە خوێندنی باڵای ڕاگەیاند
دوات زانکۆی سلێمانی فەرمانی زانکۆیی وەرگرتن لە خوێندنی باڵای ڕاگەیاند
پەیوەنیدر