لێخۆشبوون بۆ بەشێک لە قەرزەکانی هاووڵاتیان دەرچوو



بەڕێوەبەرایەتی دابەشکردنی کارەبای سلێمانی/ ڕۆژهەڵات ئاگادارێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، لێخۆشبوونی قەرزی پارەی پسوڵەی کارەبا بەبڕی 15% بۆ پۆلەکانی بازرگانی و پیشەسازی و كشتوكاڵی و حكومی دەستپێدەکاتەوە.

ئاگادارێک بەڕێوەبەرایەتی دابەشکردنی کارەبای سلێمانی/ ڕۆژهەڵات…

لێخۆشبوونی قەرزی پارەی پسوڵەی کارەبا بەبڕی 15% بۆ پۆلەکانی بازرگانی و پیشەسازی و كشتوكاڵی و حكومی دەستیپێکردەوە.

لێخۆشبوونی 15%ی قەرزی کەڵەکەبووی پارەی کارەبا بۆ هەریەک لە پۆلەکانی (بازرگانی و پیشەسازی و كشتوكاڵی و حكومی) لەسبەینێ وە دوو شەممە بەرواری ٢٠٢٣/٨/٢٨ دەکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە و تەنها بۆ ماوەی سێ مانگ بەردەوام دەبێت .

بۆیە لە سبەینێوە ئەو هاوبەشانەی کارەبا کە خاوەنی پرۆژە و شوێنی بازرگانی و پیشەسازی و کشتوکاڵین و دەکەونە سنوری کاری بەڕێوەبەرایەتیمان ( بەڕێوەبەرایەتی دابەشکردنی کارەبای سلێمانی /ڕۆژهەڵات) سەردانمان بکەن لە بینای بەرێوەبەرایەتیمان لە گەڕەکی قالاوا بۆ دانەوەی قەرزی پارەی کارەباکانیان بە داشکاندنی ١٥% .

سەبارەت به پۆلی ماڵان لە ماوەی رابردوودا کەوتە بواری جێبەجیکردنەوە لە ئیستادا بەهەمان شێوە بەردەوامە.

 

ڕێكارێكی نوێ‌ بۆ پێدانی دۆلاری 132 هەزاری بە هاووڵاتیان دەركرا
پێت ڕێكارێكی نوێ‌ بۆ پێدانی دۆلاری 132 هەزاری بە هاووڵاتیان دەركرا
ئەو زانایانەی بەهۆی داهێنانەکانیانەوە مردن
دوات ئەو زانایانەی بەهۆی داهێنانەکانیانەوە مردن
پەیوەنیدر