سەرباری هەوڵەکانی بانکی ناوەندی بۆ دابەزاندنی نرخی دۆلار، بەڵام هێشتا نرخەکەی لە بازاڕەکاندا لە ئاستێکی بەرزدا ماوەتەوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە نرخی 100 دۆلار لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستاندا بە 153 هەزار و 450 دینارەوە مامەڵەی پێوە دەکرێت.
هاوکات نرخەکەی لە بۆرسەی بەغدا و بەسڕە بە 152 هەزار و 750 دینارە.
سەرباری هەوڵەکانی بانکی ناوەندی عێراق، بەڵام هێشتا نرخی دۆلار لە بازاڕەکاندا لە ئاستێکی بەرزدایە و کەمی خستنەڕووی دۆلاری کاش، بە هۆکاری سەرەکی هەڵکشانی نرخەکەی دادەنرێت.