باران بارین هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە



بەپێی پێشبینییە كەشناسییەكان، بەهۆی هاتنی نزمە پاڵەپەستۆیەكەوە پلەكانی گەرما ڕوو لە دابەزین دەكەن و باران بارین چەند ناوچەیەكی هەرێم دەگرێتەوە.

محەمەد كەمال، شارەزای كەشناسی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، پێشبینی ده‌كه‌م كۆتایی ئه‌م مانگه‌ و به‌دیاری كراویش ڕۆژانی ٣٠ و ٣١ ی ئه‌م مانگه‌ كه‌شێكی ناسه‌قامگیر له‌ به‌شێكی ناوچه‌ كوێستانیه‌كانی هه‌رێمی كوردستان دروست ببێت به‌هۆی گه‌شتنی نزمه‌ پاڵه‌په‌ستۆیه‌ك و بارینی باران له‌ ناوچه‌كانی باكوری كوردستان.

ڕاشیگەیاند، له‌ سنوری ناوچه‌ شاخاوییه‌كانی پارێزگای هه‌ولێر و سۆران و ئیداره‌ی ڕاپه‌رین و دهۆك-یش ئه‌گه‌ری تاوه‌ باران و هه‌وره‌ تریشقه‌ هه‌یه‌ به‌شێوه‌ی ناوبه‌ناو و به‌ دوریشی نازانم باران و هه‌وره‌ تریشقە شۆڕبێته‌وه‌ بۆ هه‌ندێك له‌سه‌نته‌ری شاره‌كانیش.

ئاماژەی بەوەشكرد، بەهۆی كاریگەری ئەو شەپۆلەوە پله‌كانی گه‌رما نزم دەبنەوە و كه‌شێكی فێنك ده‌ست پێده‌كات.

ڕوونیشی كردۆتەوە، به‌هۆی چالاكبونی با ئه‌گه‌ری تۆز و خۆڵ و ناڕوونی له‌ ئاسمانی هه‌رێم هه‌یه و هه‌موو ئه‌م حاڵه‌تانه‌ نیشانه‌ی باشن بۆ وه‌رزی نوێی دابارین.

ڕۆناڵدۆ هاتریکی کرد و دڵخۆشە بەبوونی لە شانشینی سعودییە
پێت ڕۆناڵدۆ هاتریکی کرد و دڵخۆشە بەبوونی لە شانشینی سعودییە
تورکیا دەیەوێت هەرێم ڕووبەڕووی قەرەبوویەکی گەورە بکاتەوە
دوات تورکیا دەیەوێت هەرێم ڕووبەڕووی قەرەبوویەکی گەورە بکاتەوە
پەیوەنیدر