هۆكاری نەهاتنی مووچەی فەرمانبەران لە بەغداوە ئاشكراكرا



پەرلەمانتارێكی كورد لە بەغدا هۆكاری نەهاتنی مووچەی فەرمانبەران بۆ “كێشەی كۆكردنەوەی داهاتی ناوخۆ” دەگەڕێنێتەوە و ڕایدەگەیەنێت،

د. موسەنا ئەمین، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراكسیۆنی یەكگرتوو ڕایگەیاندووە، چەند هۆكارێك هەیە بۆ نەهاتنی مووچە، كە گرنگترینیان بریتییە لە چۆنیەتی كۆكردنەوەی داهاتی نانەوتی، چونكە حكومەتی فیدڕاڵی كۆمەڵێك كێشەی هەیە لەسەر كۆكردنەوەی داهاتی هەرێم.

ڕاشیگەیاند، لە خەرج كردنی بودجەی هەرێمیش، حكومەتی عێراق كێشەی هەیە لەسەر شێوازی خەرج كردن و بڕی ئەو پارەیەی خەرجی دەكات.

ئەو پەرلەمانتارە كورد، هۆكارێكی دیكەی نەناردنی مووچەی هەرێم دەگەڕێنێتەوە بۆ دادگای فیدڕاڵی و دەڵێت: “حكومەتی فیدڕاڵی تانەی لە چەند ماددەیەكی بودجە داوە ئەمە جگە لە دواكەوتنی ڕێنماییەكانی جێبەجێ‌ كردنی یاسای بودجە”.

جەختیشی كردەوە، تا ئێستاش كێشە هەیە لەنێوان هەولێر و بەغدا لەسەر پرسی كۆكردنەوەی داهات و ڕادەستكردنی بڕی ئەو داهاتە بە بەغدا.

لەكاتێكدا مانگی 8 بەرەو كۆتایی دەچێت، بەڵام تا ئێستا مووچەی مانگی 7 و 8ی فەرمانبەرانی هەرێم خەرج نەكراوە و حكومەتی هەرێمیش دەڵێت: “بە داهاتی ناوخۆ ناتوانێت مووچە بدات و نەوتیش ڕادەستی بەغدا كراوە” هەربۆیە چاوەڕێی ناردنی پارە لە بەغداوە دەكات لەكاتێكدا بەغداش تا ئێستا شایستەی تەواوەتی هەرێمی كوردستانی لە بودجە نەناردووە.

پشوی شەممە و چەند سەرنجێك…!
پێت پشوی شەممە و چەند سەرنجێك…!
دوا فیشەكی بە كۆتاهاتنی قۆناغێك!
دوات دوا فیشەكی بە كۆتاهاتنی قۆناغێك!
پەیوەنیدر