ئاژانسی بلومبێرگ: تورکیا دەیەوێت پارەی غەرامەکەی دادگای پاریس هەرێمی کوردستان بدات



ئاژانسی بلومبێرگ بڵاویکردەوە، تورکیا هەوڵدەدات ئەو ڕێککەوتنەی لەنێوان حکومەتی ناوەندی و هەرێمی کوردستاندا کراوە هەڵیبوەشێنێتەوە بۆ ئەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم دەستپێبکاتەوە

ئاژانسەکە لە زاری بەرپرسانی تورکیاوە بڵاویکردووەتەوە کە تورکیا هیچ نیازێکی نییە ئەو یەك ملیار و ٥٠٠ ملیۆن دۆلارە کە دادگای پاریس داوایکردوە بیداتەوە عێراق بەڵکو داوایکردووە هەرێمی کوردستان ئەو پارەیەی پێ بدات و دواتر رادەستی بەغدای بکات چونکە پێی وایە کوردەکان خێرخواز و چاکە کارن.

وەک بلومبێرگ ئاماژەی پێکردووە، ڕاگرتنی هەناردەکردنی نەوت لەڕێگەی تورکیاوە زیانی یەك ملیار دۆلار ساڵانە بە تورکیا دەگەیەنێت بەراورد بە زیانەکانی بەغداد لەبەرامبەر راگرتنی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان.

ئەوەش لەکاتێکدایە، دوای ئەوەی دادگاى ناوبژیوانى پاریس بڕیاریدا، لە ٢٥ی ئازاری ٢٠٢٣، هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستانی لە ڕێگەی بۆری عێراق-تورکیا ڕاگیراوە.

دادگاکە فەرمانی بە تورکیا کردوە کە بڕی یەک ملیار و ٥٠٠ ملیۆن دۆلار قەرەبوی ئەو زیانانە بداتەوە عێراق کە بەهۆی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستانەوە بەبێ مۆڵەتی حکومەت لە بەغدا لە نێوان ساڵانی ٢٠١٤ بۆ ٢٠١٨ لێی کەوتووە..

سبەینێ بەنزینی 750 دیناری لەم شوێنانە دابەشدەکرێت
پێت سبەینێ بەنزینی 750 دیناری لەم شوێنانە دابەشدەکرێت
وشکەساڵی هەڕەشە لە ناوچە گەشتیارییەکانی عێراق دەکات
دوات وشکەساڵی هەڕەشە لە ناوچە گەشتیارییەکانی عێراق دەکات
پەیوەنیدر