شه‌پۆلی وشكه‌ساڵی به‌هێز هه‌ڕه‌شه‌ی سڕینه‌وه له یه‌كێك له گه‌وره‌ترین شوێنه گه‌شتیاریه‌یكانی عێراق ده‌كات و ده‌ریاچه‌ی ده‌ستكردی حه‌بانییه ڕووبه‌ڕووی له‌ناوچوون ده‌كاته‌وه و تا ئێستا ٨٠٪ی ئاوه‌كه‌ی به‌وهۆیه‌وه له‌ده‌ستداوه.
خه‌ڵكی ده‌وروبه‌ری ده‌ریاچه‌ی دەستکردی حەبانییە و گه‌شتیارانیش ئاماژە بەوەدەکەن، ئه‌گه‌ر دۆخه‌كه به‌مشێوه‌یه به‌رده‌وام بێت و ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراقیش له هه‌وڵه‌كان بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ر له‌گه‌ڵ لایه‌نی توركی ده‌سته‌وه‌ستان بن، پێشبینی ده‌كرێت ناوی ده‌ریاچه‌كانی عێراق ببن به‌شێك له لاپه‌ڕه‌كانی مێژوو.
سوداع زێد، به‌رپرسی راگه‌یاندنی ده‌ریاچه‌ی حه‌بانییه لەوبارەیەوەدەڵێت، “دوای ئه‌وه‌ی وه‌ك یه‌كێك له گه‌وره‌ترین ده‌ریاچه ده‌ستكرده گه‌شتیارییەکان له‌سه‌ر ئاستی ناوچه‌كه پۆلێن ده‌كرا، ئێستا حه‌بانییه له كه‌ناری له‌ناوچوونه و ئه‌گه‌ر دۆخه‌كه به‌مشێوه‌یه به‌رده‌وام بێت، له‌وانه‌یه ببێت به به‌شێك له ڕابردوو.
وتیشی، له دیوی دیكه‌ی حه‌بانییه هه‌ردوو ناوچه‌ی عه‌نگور و مه‌جه‌ری لێیه، كاریگه‌رییه‌كی زۆریان له‌سه‌ره، چونكه بۆ ئاودێری پشت به ده‌ریاچه‌كه ده‌به‌ستن و كارگه‌رییه‌كی گه‌وره‌یان له‌سه‌ر دروستبووه.