ماڵپەری شەفافییەت داهاتی یەك هەفتەی پارێزگای سلێمانی ڕاگەیاند کە زیاتر لە ٢١ ملیار دیناربووە.
داهاتی یەك هەفتەی سلێمانی لە ١٩ی ئابی ٢٠٢٣ تا ٢٥ی ئابی ٢٠٢٣ بڕی ٢١ ملیار و ٢٢٨ ملیۆن و ١٦٣ هەزار و ٨٠ دینار بووە، بە جۆرێك كە زیاتر لە ١٨ ملیار دیناری نەختینەیە و نزیكی یەك ملیار دینار بە شێوەی چەكە و یەك ملیار دیناریش مقاصەیە.
ماڵپەری شەفافییەت بۆ چاودێری و رێكخستنی داهاتە نانەوتییەكانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی ڕاپەڕین و گەرمیانە داهاتی یەك هەفتەی بڵاوکردووەتەوە.
ماڵپەڕەکە ئاماژەی بەوەکردووە، ١٨ ملیار و ٦٥٧ ملیۆن و ٢٧٦ هەزار و ٧٨٠ دیناری واتە ٨٨٪ی نەختینەیە و هەروەها یەك ملیار و ٥٣٠ ملیۆن و ٦٥٧ هەزار و ٦٢ دینار، واتە ٧٪ی بە شێوەی چەكە و بڕی یەك ملیار و ٤٠ ملیۆن و ٢٢٨ هەزار و ٦٨٠ دینار، واتە ٥٪ی مقاصەیە.
هاوکات، تۆی هاوڵاتی دەتوانیت ڕۆژانە سەرجەم داهاتە نانەوتییەكانی پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان و راپەڕین لە ماڵپەری شەفافییەتەوە بزانیت