هێزەكانی پێشمەرگە دەرماڵەیان بۆ دەبڕدرێتەوە



سەرۆكی لیژنەی پێشمەرگە لە پەرلەمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، هەموو موچەخۆران دەرماڵە وەردەگرن جگە لەهێزی پێشمەرگە، بۆیە بەهەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی دارایی لەسەر هێڵین، تا دەرماڵە بۆ هێزی پێشمەرگەش خەرجبكرێت.

ڕیڤینگ هروری سەرۆكی لیژنەی پێشمەرگە لەپەرلەمانی كوردستان بە ماڵپەڕی فەرمی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاندووە” لەهەرێم سەرجەم موچەخۆران دەرماڵەی خێزان‌و منداڵ‌و بڕوانامەیان هەیە، بەڵام هێزی پێشمەرگە تائێستا موچەیان جێگیرەو هیچ دەرماڵەیەكیان نییە”.

بە وتەی هروری”ناكرێت كە پاراستنی هەرێم لەسەرشانی هێزەكانی پێشمەرگەیە بێ دەرماڵەبن، لەبەرئەوە وەزارەتی پێشمەرگە كاری لەسەردەكات‌و ئەوانیش بەردەوام لەسەرهێڵن بۆ ئەوەی دەرماڵەیان پێبدرێت”.

سەرۆكی لیژنەی پێشمەرگە لەپەرلەمانی كوردستان دەڵێت”كاری باشمانكردوەو قسەمان لەگەڵ وەزیری داراییش كردوە، كە بڕیارە ئێمە سەردانیان بكەین یاخود وەزیر بێتە پەرلەمان، بۆئەوەی چارەسەری ئەو كێشەیە بكەین، بۆیە بەردەوامدەبین‌و ناوەستین تاوەكو هاوشێوەی موچەخۆران دەرماڵە بۆ هێزی پێشمەرگە خەرجدەكرێت”.

هروری ئاماژەی بە مووچەی هێزەكانی پێشمەرگە كردووە كە لەئێستادا موچەیان وەكو یەكە و موچەكەشیان كەمە، بۆیە بەپێویستی دەزانێت دەرماڵەیان بۆ خەرجبكرێت، تا موچەی ئەوانیش زیادببێت.

كۆمپانیای سۆمۆ: عیراق داهاتی نەوتی لە 57% زیادیكردووە
پێت كۆمپانیای سۆمۆ: عیراق داهاتی نەوتی لە 57% زیادیكردووە
دوات سیستانی چی بە بلاسخارت وتووە؟
پەیوەنیدر