هاوڵاتییانی هەرێم لە وەرگرتنی قەرز و پێشینەكانی بانکی ناوەندی سوودمەند دەبن



ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند، بەرپرسانی بانكی ناوەندیی عێراق بەڵێنیانداوە كە ئۆفیسێكی بانكی ناوەندیی عێراق لە سلێمانی بكەنەوە بەوەش هاوڵاتییان هاوشێوەی پارێزگاكانی ناوەڕاست و باشووری عێراق سوودمەنددەبن لە وەرگرتنی ئەو قەرز و پێشینانەی كە دەدرێتە هاوڵاتیان و مووچەخۆران.

د. نەرمین مەعروف ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكدا ئەوەی ئاشکراکرد، پێشتر بەمەبەستی کردنەوەی لقێكی بانكی ناوەندیی عێراق لە سلێمانی وەكو لیژنەی دارایی لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق كۆبوونەوەیەكیان كرد و نووسراوێكی ئاراستە كردووە.

وتیشی، دواتر سەردانی بانكی ناوەندیی عێراقی كردووە و بەدواداچوونی بۆ نووسراوەكە كردووە كە کە خودی سەرۆک وەزیران ئاڕاستەی بانکی ناوەندی عێراقی کردووە.

ئەوەش لەکاتێکدایە، پارێزگار و بەرپرسانی بانكی ناوەندیی عێراق ڕایانگەیاند، “ئەوان ئامادەن ئۆفیسێكی بانكی ناوەندی لە سلێمانی بكەنەوە كە هەمان كاری لقەکانی دیکەی بانكی ناوەندی لەبەغدا و پارێزگاکانی دیکەی عێراق لە سلێمانی بكات و ڕاستەوخۆ بە بانكی ناوەندییەوە دەبەسترێتەوە.

هاوکات، بە كردنەوەی ئەو ئۆفیسەی لقی بانكی ناوەندی هاوڵاتیان و مووچەخۆران دەتوانن لە وەرگرتنی پێشینە و قەرزەكان كە دەدرێت هاوشێوەی پارێزگاكانی ناوەڕاست و باشووری عێراق سوودمەندبن.

تەرمی کەسایەتییەکی سلێمانی کە فیشەک بەسەریەوەیە گەیەندرایە نەخۆشخانە
پێت تەرمی کەسایەتییەکی سلێمانی کە فیشەک بەسەریەوەیە گەیەندرایە نەخۆشخانە
دۆناڵد ترەمپ وەک تۆمەتبار وێنەی گیرا
دوات دۆناڵد ترەمپ وەک تۆمەتبار وێنەی گیرا
پەیوەنیدر