تۆڕی میدیایی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان لە ڕاگەیەنداوێكدا بڵاوی كردەوە: هەموو لایەک ئاگادار دەکەینەوە کە رۆژنامەنووس و کەسایەتی دیاری زاخۆ (اسلام کەشانی ) ، پێش نیوەڕۆی ئەمرؤ پێنجشەممە کاتژمێر نۆ و چل و پێنج خولەک ، بە مەبستی چوون بۆ کاری میدیایی خۆی لە نوسینگەی کەناڵی ئاسمانی سپێدە و دەزگای خابیر ، لە ماڵ دەرچووە ، پێش ئەوەی بگاتە شوێنی فەرمی کارەکەی ، هێزێکی ئاسایش دەیگرن و دەیڕفێنن .
ئاماژەی بەوەشكرد: ئەم هەنگاوەی ئاسایشی زاخۆ پێچەوانەی یاسای رۆژنامەگەری کوردستان ژمارە ( ٣٥ ) ساڵی ( ٢٠٠٧ ) ، کە لەو یاسایەدا هاتووە : گرتنی رۆژنامەنووسان دەبێ بە بڕیاری دادوەر و بە ئاگاداری سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان بێت .
ئەوەشی خستەڕوو: ئیسلام کەسانی کەسایەتییەکی دڵسۆز و خێرخوازی ناوچەکەیە . رفاندنی بەم شێوازە ، ئەوەندەی تر ئەزموونی حوکمڕانی هەڕێم دەخاتە ژێر پرسیارەوە .
لەڕاگەیەندراوەكەدا ئەوەش هاتووە: تۆڕی میدیایی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان ، بە توندی ئیدانەی ئەم کردارە نا بەرپرسانەیە دەکات و رایدەگەیەنێت کە سەلامەتی گیانی رۆژنامەنووس ئیسلام کەشانی لە ئەستۆی دەزگای ئاسایش و ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆیە، و داواکارین بە زووترین کات ئازاد بکرێت.