فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی تورکیا پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ بۆردومانی دەوروبەری قەزای سیدەکانی کرد و بەپێی زانیارییەکان چوار کەس کوژراون.
قایمقامی سیدەکان رایدەگەیێنێت، ئێوارەی ئەمڕۆ فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی تورکیا بۆردوومانی ماڵێکی کردووە و خێوەتەکەیانی بەتەواوی سووتاندووە، بەڵام کەسی ماڵەکە زیانیان پێنەگەیشتووە. بەپێی زانیارییەکانیش، چوار گەریلای پەکەکە لەو بۆردوومانەدا کوژراون.