بەڕێوەبەراتی پۆلیسی هەولێر، دەستگیركردنی كەسێك ڕادەگەیەنێت كە قاسەی مزگەوتەكانی دەبڕی.
بەپێی ڕاگەیەندراوێك كە لەلایەن پۆلیسی هەولێرەوە بڵاوكرایەوە”بەشی نەهێشتنی تاوان، نوسینگەی دەشتی هەولێر، كەسێكی بە ناوی (ی.ن.م) بەتۆمەتی شكاندنی قاسەی مزگەوتەكان لە سنوری قەزای دەشتی هەولێر دەستگیركرد”.
هەر لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە”تۆمەتبارەكە لەكاتی دەستگیركردنیدا بڕێك ماددەی هۆشبەری پێگیراوە، لەگەڵ ئامرازەكانی بەكارهێنانی ماددە هۆشبەرەكان”.
پۆلیسی هەولێر دەڵێت”تۆمەتبارەكە دانی بە تاوانەكەیدا ناوە كە قاسەی چەندین مزگەوتی شكاندووە و پارەكەی ناویانی دزیوە، بۆیە دادوەری لێكۆڵینەوە بڕیاریدا بەپێی مادەی 446ی یاسای سزادان ڕابگیرێت، جەختیشى لەسەر درێژەدان بە “لێكۆڵینەوە لەگەڵ تۆمەتبارەكەدا كردەوە.