سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، تورکیا له كاته سه‌خته‌كاندا پشتگیری هەرێمی کوردستانی کردووە و “هه‌رگيز پشتگيرى و هاوكارييه‌كان”یان لەبیر ناکەین.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له هاكان فيدان، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى توركيا كرد و لە کۆبوونەوەیەکدا “په‌يوه‌ندييه‌كانى توركيا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان و بواره‌كانى هاريكاريى هاوبه‌شى نێوانيان، په‌يوه‌ندى و كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و گفتوگۆى چاره‌سه‌ركردنيان، دۆخى عێراق و هه‌رێمى كوردستان به‌گشتى تاوتوێ كران”.
سەرۆکایەتی هەرێم ڕایگەیاند، نێچیرڤان بارزانی وێڕاى ده‌ربڕينى خۆشحاڵى به سه‌ردانه‌كه، دووپاتى كرده‌وه هه‌رێمى كوردستان به گرنگى و بايه‌خه‌وه له په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ توركيا ده‌ڕوانێت كه به‌رژه‌وه‌نديى هاوبه‌شى ئابوورى، بازرگانى و ئه‌منى پێكه‌وه دهيانبهستێتهوه و ئاماده‌يه له هه‌موو بواره‌كاندا بره‌و به په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ ئه‌نقه‌ره بدات.
هه‌روه‌ها سوپاسى توركياى كرد بۆ پشتگيرى له هه‌رێمى كوردستان له هه‌موو بواره‌كان و به‌تايبه‌تى له كاته سه‌خته‌كاندا و ئاماژه‌ى به‌وه كرد كه هه‌رێمی كوردستان هه‌رگيز پشتگيرى و هاوكارييه‌كانى توركيا له‌بير ناكات.
بە پێی ڕاگەیەندراوەکەی سەرۆکایەتی هەرێم، “وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى توركيا جه‌ختى له‌وه كرده‌وه كه توركيا گرنگييهكى تايبه‌ت به په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان ده‌دات و به‌غدا و هه‌ولێر گرنگييهكى تايبه‌تيان بۆ توركيا هه‌يه”.
هاوکات “ستايشى ئارامى و سهقامگيريى هه‌ولێر و هه‌رێمى كوردستانى كرد و ئاماده‌ييى وڵاته‌كه‌ى بۆ فراوانكردنى په‌يوه‌ندييه‌كان و هاريكاريى هاوبه‌شى نێوان هه‌ردوولا له هه‌موو بواره‌كاندا ده‌ربڕى”.
ڕاشیگەیاند کە هاکان فیدان سوپاسى ڕۆڵى نێچيرڤان بازرانى كرد له بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ توركيا.
له ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به بايه‌خه‌وه باس له پرسى ههناردهكردنهوهى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان له ڕێگه‌ى به‌نده‌رى جه‌يهانى توركييه‌وه كرا و له‌مباره‌يه‌وه بيروڕايان گۆڕييهوه، هه‌روه‌ها دۆخى ناوچه‌كه به‌گشتى و چه‌ند پرسێكى جێى بايه‌خى هه‌ردوولا، خرانه به‌ر باس.