بە بیانووی هاوسەرگیری کچێکی فریوداوە



بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، لەسەر سكاڵای كچێك و بە تۆمەتی فریودانی، تۆمەتبارێك لە لایەن بنكەی پۆلیسی راپەڕینەوە دەستگیركرا.

 

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، پاش ئەوەی كچێك سكاڵای تۆماركرد كە لەلایەن كەسێكەوە فریودراوە و بڕێك پارە و ئاڵتونی لێسەندراوە، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوە و بەدواچوونەكانیان دەستپێكرد، دەركەوت كە تۆمەتبار بەناوی خوازراوەوە و بە بەكارهێنانی هەژماری ساختە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی، بە بیانوی هاوسەرگیری هەشت هەزار دۆلار و بڕێك ئاڵتونی لە سكاڵاكار سەندووە.

 

پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئاماژەی بەوەشکرد، لێكۆڵینەوە و بە دواداچوونەكانی پۆلیس بۆ دۆزینەوە و دەستگیركردنی تۆمەتبار بەردەوام بوو، سەرەنجام توانرا شوێنی تۆمەتبار بدۆزرێتەوە و دەستگیربكرێت و دەست بەسەر بڕێك پارەدا بگیرێت كە بەتۆمەتبار بووە .

 

ئێستا بڕیاری دادوەر تۆمەتبار (ه، أ، ح لە دایكبووی 1985 ) بە پێی ماددەی 456 لە یاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوە و دانی بەتاوانەكەیدا ناوە.

دوای فیدان، وەزیرێکی دیکەی تورکیا گەیشتە هەولێر
پێت دوای فیدان، وەزیرێکی دیکەی تورکیا گەیشتە هەولێر
میسی لەکۆتا خولەکەکاندا یانەکەی گەیاندە یاری کۆتایی
دوات میسی لەکۆتا خولەکەکاندا یانەکەی گەیاندە یاری کۆتایی
پەیوەنیدر