گرژی لەنێوان هێزە دەریاییەكانی ئەمریكا و ئێراندا دروستبوو



 

فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریكا (CENTCOM)، ئەوەی ئاشكرا كرد، بەلەمێكی دەورییەی سووپای پاسداران، بووەتە هۆی بێزاركردنی دوو كەشتی جەنگیی ئەمریكایی لە گەرووی هورمزدا.

لەوبارەیەشەوە فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریكا ڕاگەیەندراوێكی بڵاوكردووەتەوە و تێیدا ئەوە خراوەتەڕوو، ڕووداوەكە، ئێوارەی پێنجی كانوونی یەكەم و لە كاتی تێپەڕینی كەشتییە ئەمریكاییەكان بە گەرووی هورمزدا ڕوویداوە.

باس لەوەش كراوە، بەلەمە ئێرانییەكە كاتێك كەشتی “Levis B Puller”ی سەربە هێزە دەریاییەكانی ئەمریكا و كەشتی “The Sullivans”ی هەواڵگری ئەمریكا، بە گەرووەكەدا تێپەڕیون، لێیان نزیك بووەتەوە و تیشكی بەهێزی ئاڕاستەی یەكێك لە كەشتییەكان كردووە، بەم هۆیەشەوە هەوڵی نەهێشتنی مەودای بینینی داوە.

ئەوەش ئاشكرا كراوە، بەلەمەكی سوپای پاسداران “لە دووری ١٥٠ مەتر لە كەشتییە ئەمریكاییەكانەوە تێپەڕیوە كە ئەم نزیكبوونەوەیە بەتایبەت لە شەودا زۆر مەترسیدارە”.

باس لەوەش كراوە، كەشتییە ئەمریكاییەكان بە هۆشداری دەنگی و لێزەر، هۆشدارییان داوەتە بەلەمە ئێرانییەكە و بەبێ ئەوەی هیچ ڕووداوێكی دیكە ڕووبدات بە گەرووی هورمزدا تێپەڕیون، ئەوەش هاتووە: “سوپای پاسداران، بەم كارەی ستانداردە نێودەوڵەتییەكانی دەریاوانی پێشێل كرد و مەترسی بەهەڵە ئاژووتن و پێكدادانی زیاتر كرد. ئەنجامدانی ئەم كارە مەترسیدارەش لە سنوورە ئاوییە نێودەوڵەتییەكاندا نیشاندەری چالاكی تێكدەرانەی ئێرانە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا”.

مانگرتنی سەرتاسەری لە ڕۆژهەڵاتی كوردستان دەستیپێكردەوە
پێت مانگرتنی سەرتاسەری لە ڕۆژهەڵاتی كوردستان دەستیپێكردەوە
داهاتی هەناردەی دانەوێڵەی باشووری ڕۆژهەڵاتی توركیا زیاد لە سێ ملیار دۆلارە
دوات داهاتی هەناردەی دانەوێڵەی باشووری ڕۆژهەڵاتی توركیا زیاد لە سێ ملیار دۆلارە
پەیوەنیدر