فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی بڵاویکردووەتەوە، دوای سەردانەکەی بۆ بەغداو کۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عیراق، بڕیار وایە ئەمشەو هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا بگاتە هەرێمی کوردستان.
دەشڵێت:” لەلایەن ڕێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆو سەفین دزەیی بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەو فەلاح مستەفا گەورە ڕاوێژکاری سەرۆکی هەرێم و چەند بەرپرسێکی دیکە پێشوازی لێدەکرێت”.
فەرمانگەکە ئاماژەی بەوەکردووە، لە چوارچێوەی سەردانەکەی بۆ هەرێمی کوردستان، ڕۆژی پێنجشەممە وەزیری دەرەوەی تورکیا لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستان کۆبوونەوە فەرمییەکانی دەستپێدەکات.