عامری داوای كشانەوەی سوپای توركیا لە هاكان فیدان دەكات



سەرۆكی هاوپەیمانی فەتح و سكرتێری ڕێكخراوی بەدر، وەزیری دەرەوەی تورکیای لە پێویستی کشانەوەی هێزەکانی وڵاتەکەی لە خاکی عێراق ئاگادار کردەوە و ڕایگەیاند، هێرش بۆ سەر وڵاتانی دراوسێ لەسەر خاكەكەی ڕەتدەكاتەوە.

نووسینگەی سەرۆكی هاوپەیمانی فەتح لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، هادی عامری، لە نووسینگەی خۆی لە بەغدا، پێشوازی لە هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا و شاندی یاوەری کردووە و باسیان لە پێشهاتە ناوچەیی و نێودەوڵەتی کرد، هەروەها پەیوەندییە دووقۆڵی و ئابووری و گرنگی بەهێزکردنیان بەگوێرەی بەرژەوەندییەکانی هەردوو وڵات تاوتوێکرا.

ئاماژە بەوە کراوە، “لە کۆبوونەوەکەدا هەردوولا باسیان لە مەلەفی ئاو کرد، هەروەها جەخت لەسەر پێویستی یەکلاکردنەوەی قەیرانەکە و پەرەپێدانی چارەسەری کاریگەر بۆ عێراق بۆ بەدەستهێنانی به‌شی ئاو و نەهێشتنی قەیرانی وشکەساڵی کردۆ‌ته‌وه”.

هەر بەپێی ڕاگەیەنراوەكە، هەردوولا جەختیان لە گرنگی ڕێزگرتن لە سەروەری نیشتمانی هەردوو وڵات و ڕێگرتن لە هەر پێشێلکارییەک یان دەستدرێژییەک کردەوە، هەروەها پێویستی بە ئەولەویەتدان بە زمانی دیالۆگ و هاوکاری بۆ چارەسەرکردنی هەر کێشەیەک و ڕەخساندنی کەشێکی سەلامەت و سەقامگیر لەسەر سنوورەکانی نێوانیان ئەو دوو وڵاتە.

هادی عامری جەختی لە پێویستی کشانەوەی هێزەکانی تورکیا لە خاکەکانی عێراق كردۆته‌وه و ڕایگەیاندووە، عێراق بەگوێرەی دەستورەكەی ڕێگە بەوە نادات گرووپی چەكدار لەسەر خاكەكەی هەبێت‌ و هێرش بۆ سەر وڵاتانی دراوسێ لەسەر خاكەكەی ڕەتدەكاتەوە.

 

قوباد تاڵەبانی لەگەڵ وەزیری بەریتانیا بۆ کاروباری ئاسایش کۆبووەوە
پێت قوباد تاڵەبانی لەگەڵ وەزیری بەریتانیا بۆ کاروباری ئاسایش کۆبووەوە
بانكی ناوەندی نرخی فرۆشتنی دۆلاری كەم كردەوە
دوات بانكی ناوەندی نرخی فرۆشتنی دۆلاری كەم كردەوە
پەیوەنیدر