بانكی ناوەندی نرخی فرۆشتنی دۆلاری كەم كردەوە



 

بانکی ناوەندی عێراق، ئەمڕۆ چوار شەممە، نرخی فرۆشتنی دۆلاری نەختینەیی بۆ گەشتیاران لەڕێگەی بانک و کۆمپانیاکانی ئاڵوگۆڕی دراوەكان بە بڕی 5 دینار بۆ هەر دۆلارێک كەم كردەوە و بڕیاریدا هەر دۆلارێك بە 1300 دینار بفرۆشێت پێیان.

بانكی ناوەندی عێراق لە ڕێنماییەكی نوێدا، ئەو عمولەیەی دیاری كردووە، کە لەلایەن بانکەکانەوە بەسەر کۆمپانیاکانی ئاڵوگۆڕی دراودا دەسەپێندرێت، کە ئارەزووی کڕینی دۆلاریان هەیە بەجۆرێك لە 2 دینار زیاتر نەبێت، واتە ئەو کۆمپانیایانەی ئاڵوگۆڕی دراو، كە دۆلار بە گەشتیاران دەفرۆشن بۆ هەر دۆلارێک 13 دیناریان دەستدەکەوێت (1300 دینار بۆ هەر 100 دۆلارێک).

هەر بەپێی ڕێنماییەكە، ئەو بانکانەی دۆلار دەفرۆشن بەشێوەی ڕاستەوخۆ بە گەشتیاران ١٥ دینار وەردەگرن (١٥٠٠ دینار بۆ هەر ١٠٠ دۆلارێک)، تا ڕێژەی ٣ هەزار دۆلار بۆ هەر گەشتیارێک، دوای ئەوەی قازانجەکانی تەنها ١٠ دینار بوو بۆ هەر دۆلارێک.

جەختیشی كردۆتەوە، ئەم نرخە كاری پێ‌ دەكرێت لە یەک شەممەی داهاتووەوە، بۆ سەرجەم داواکاری کڕینی دۆلار کە بانکی ناوەندی وەری دەگرێت لە ئەمڕۆوە چوار شەممە، بۆ ئەوەی ڕێگری لە بانکەکان و کۆمپانیاکانی ئاڵوگۆڕکردن بكات، کە دۆلار بە گەشتیاران دەفرۆشن، هیچ بڕە پارەیەکی زیادەیان لێ وەرنەگرن.

ئاشكراشی كردووە، ئامانج لەم ڕێنماییانە کەمکردنەوەی بارگرانی بەدەستهێنانی دۆلارە لەلایەن گەشتیارانەوە بە شێوەیەک، کە کاریگەری لەسەر قازانجی بانکەکان و کۆمپانیاکانی ئاڵوگۆڕکردن نەبێت.

عامری داوای كشانەوەی سوپای توركیا لە هاكان فیدان دەكات
پێت عامری داوای كشانەوەی سوپای توركیا لە هاكان فیدان دەكات
دوابڕیار بۆ پسووڵەی خۆراكی هاووڵاتیان درا
دوات دوابڕیار بۆ پسووڵەی خۆراكی هاووڵاتیان درا
پەیوەنیدر