عێراق و هەرێم ڕێکنەکەوتن



ئەمڕۆ 23-08-2023، شاندی وەزارەتی پێشمەرگە لە بەغدا لەگەڵ وەزارەتی بەرگریی عێراق کۆبوونەوە بۆ دەستبەکاربوونی لیوای 20ی هاوبەش.

سەرچاوەیەک لەبەغدا ڕایگەیاند، هەردوولا بۆ دەستنیشانکردنی رۆژی دەستبەکاربوونی هێزە هاوبەشەکە نەگەیشتوونەتە رێککەوتن.

وەک سەرچاوەکە دەڵێت، لایەنی عێراقی، داوایان کردووە 55 ئەفسەری نێو لیواکە بگۆڕدرێت، بەهۆی ئەوەی پێشتر لە ریزەکانی سوپادا بوون و دواتر وازیان هێناوە.

ئەمە لەکاتێکدایە هەفەی ڕابردوو وەزارەتی پیشمەرگە ڕایگەیاندبوو، کە کۆنفرانسێک رێکدەخرێت و تێیدا شێوازی دەوام، جلوبەرگ، دابینکردنی چەک و پێداویستیی سەربازی و دانانی ئاڵای سەرشان بۆ لیوای 20 دیاری دەکرێت.

 

وەزارەتی كارەبا بۆ نرخی كارەبای ماڵان بڕیاریدا
پێت وەزارەتی كارەبا بۆ نرخی كارەبای ماڵان بڕیاریدا
نرخ و تایبەتمەندی ئایفۆن 15 ئاشكراكرا
دوات نرخ و تایبەتمەندی ئایفۆن 15 ئاشكراكرا
پەیوەنیدر