نێچیرڤان بارزانی: شەرعیەتی هەرێمی کوردستان لە هەڵبژاردنەوە دێت



سەرۆکی هەرێمی کوردستان جەخت لە ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمان دەکاتەوە و دەڵێت، شەرعیەتی هەرێم لە هەڵبژاردنەوە دێت.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له‌ تۆم توگێندهات وه‌زيرى ده‌وڵه‌تى به‌ريتانيا بۆ كاروبارى ئاسايش کرد.

سەرۆکایەتی هەرێم ڕایگەیاند، له‌ كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا دوايين پێشهاته‌كانى شه‌ڕى دژى تيرۆر و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى و مه‌ترسييه‌كانى داعش، هه‌ڵبژاردنه‌كان و دۆخى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، كۆچى ناياسايى بۆ به‌ريتانيا و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان، تاوتوێ كران.

ڕوونیشیکردەوە کە هه‌ردوولا جه‌ختيان له‌ گرنگيى هاريكاريى هاوبه‌شى به‌ريتانيا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى كۆچى ناياسايى و تاوانى ڕێكخراو كرده‌وه‌ و هاوڕا بوون كه‌ بۆ ڕێگريكردن له‌ بڵاوبوونه‌وه‌ى مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان له‌ ناوچه‌كه‌، هاريكاريى هاوبه‌شى ناوچه‌يى پێويسته‌ و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ ده‌بێ هه‌نگاوى پێويست بگيرێنه‌ به‌ر. هه‌رله‌مباره‌يه‌وه‌ باس له‌ ياداشتێكى لێكگه‌يشتن كرا كه‌ له‌نێوان حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكومه‌تى به‌ريتانيادا واژۆ ده‌كرێت.

له‌باره‌ى دۆخى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستانيشه‌وه‌، هه‌ردوولا هاوڕا بوون له‌سه‌ر گرنگى و پێويستيى پته‌وكردنى هاوهه‌ڵوێستى و يه‌كڕيزيى ناوخۆیى و ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردن. سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان دووپاتى كرده‌وه‌ كه‌ هه‌رێمى كوردستان پابه‌ندى ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنه‌ و شه‌رعيه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌ هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ دێت.

سوودانی دەربارەی بەکارهێنانی خاکی عێراق بۆ هێرشکردنە سەر تورکیا چی دەڵێت؟
پێت سوودانی دەربارەی بەکارهێنانی خاکی عێراق بۆ هێرشکردنە سەر تورکیا چی دەڵێت؟
لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا دوو هاووڵاتی بوونە قوربانی
دوات لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا دوو هاووڵاتی بوونە قوربانی
پەیوەنیدر