ئەردۆغان بۆچی بە كۆبانێوە گرتوویەتی؟



 

كۆبانێ كە بەداستانی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و تیرۆرستانی داعش ناسراوە، ئەم جارە لەنێو پلانەكانی دەوڵەتی توركیادایە بۆ داگیركردنی.

توركیا لە پلانیدایە كۆبانێ و منبج و چەند ناوچەی دیكە داگیربكات بە ناوی پلانی ناوچەی ئارامی 30 كیلۆمەتری سنووری باكووری سووریا، بەڵام گووشارەكانی ئەمریكا و ڕووسیا پلانەكەی توركیایان ڕاگرتووە.

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان لە لێدوانێكدا دەڵێت كۆبانێ كۆتاییهاتووە.

لای خۆشیەوە پەروین بوڵدان هاوسەرۆكی پارتی دیموكراتی گەلان هەدەپە لە نێو پەرلەمانی توركیا لە كاتی گفتووگۆ لەسەر بودجەی 2023 هێرشی كردەسەر ئەكەپە و مەهەپەی دەسەڵاتدار ڕایگەیاند” ئێوە دەڕووخێن، كۆبانێ ناڕووخێت بە ئاسانی”.

مەزڵووم كۆبانێ فەرماندەی گشتی هێزەكانی سووریای دیموكرات لە لێدوانێكدا ئاشكرایكردووە، دەوڵەتی توركیا بۆیە بە كۆبانێوە گرتوویەتی، دەیەوێت تۆڵەی لێ بكاتەوە لەبەرامبەر ئەو داستان و خۆڕاگرییەی بەرامبەر داعش كردوویەتی.

دەشڵێت “توركیا هەوڵ دەدات كۆبانێ داگیربكات، چونكە كۆبانێ داعشی تێكشكاند، بۆیە ئەردۆغان دەیەوێت تۆڵە بۆ داعش لە كۆبانێ بكاتەوە”.

پیرەمەگرون.. ڕووداوێكی تەقەكردن قوربانی لێكەوتەوە
پێت پیرەمەگرون.. ڕووداوێكی تەقەكردن قوربانی لێكەوتەوە
توركیا و ئەمریكا لە ڕۆژئاوای كوردستان ڕووبەڕووی یەك دەبنەوە
دوات توركیا و ئەمریكا لە ڕۆژئاوای كوردستان ڕووبەڕووی یەك دەبنەوە
پەیوەنیدر