پێشەوا هەورامانی: بەغدا مووچە نەنێرێت قسەی جدیمان دەبێت



وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، ناردنی مووچه‌ لە لایەن بەغداوە په‌یوه‌سته‌ به‌ راده‌ی پابه‌ندبوونی حكومه‌تی عێراق به‌ رێككه‌وتنه‌كان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان و ناردنی مافی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌گه‌ر ئه‌م سیاسه‌ته‌ش به‌رده‌وام بێت، ئه‌و كات هه‌رێمی كوردستان قسه‌ی جددی خۆی ده‌بێت.

پێشه‌وا هه‌ورامانی، وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێم بە کەناڵ ٢٤ی راگەیاند: ماكینه‌یه‌كی گه‌وره‌ هه‌یه كه‌ كار ده‌كات له‌سه‌ر بێهیوا و بێئومێدكردنی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان سه‌باره‌ت به‌ ئایینده‌ی قه‌واره‌ی ده‌ستوری هه‌رێم، له‌و چوارچێوه‌یه‌دا به‌شێك له ‌لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان له‌پاڵ خه‌ڵك و له‌پاڵ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان كاریان نه‌كردووه‌، بۆ نموونه‌ له‌ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراق لاوازكردنی هه‌رێمی كوردستانیان به‌ لاوه‌ گرنگ نه‌بووه‌.

دەربارەی سه‌ردانه‌كه‌ی وه‌زیری نه‌وتی عێراق بۆ توركیا وتیشی: ئه‌و وه‌زیره‌ پێشێلی مافی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستانی كردووه‌، له‌ كاتێكدا سه‌باره‌ت به‌ دۆسیه‌ی هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان، خودی هه‌رێمی كوردستان لایه‌نێكی سه‌ره‌كییه‌، به‌ڵام وه‌زیری نه‌وتی عێراق و شاندی یاوه‌ری به‌بێ به‌شداریپێكردنی هه‌رێمی كوردستان چوونه‌ته‌ ناو ئه‌و دۆسیه‌یه‌‌ و تاوتوێكردنی له‌گه‌ڵ لایه‌نی توركی، كه‌ پێویست بوو هه‌رێمی كوردستان به‌شێك بێت له‌ گفتوگۆكان.

راشیگەیاند، رۆژی هه‌ینی ٢٥ی ئابی ٢٠٢٣ شاندی ته‌كنیكی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی به‌غدا ده‌كاته‌وه‌، چوونی شاندەكه‌ش‌ تایبه‌ته‌ به‌ كاره‌كانی یاسای نه‌وت و غاز، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌مان ئه‌و سیناریۆیانه‌ی له‌ یاسای بوودجه‌دا دروست بوو، روو نه‌داته‌وه‌، كه‌ تا ئێستا حكومه‌تی عێراق سه‌ره‌ڕای په‌سه‌ندكردنیشی پێوه‌ی پابه‌ند نه‌بووه به‌تایبه‌ت بۆ ناردنی ماف و شایسته‌كانی هه‌ریمی كوردستان.

سه‌باره‌ت به‌ چاره‌نوسی موچه‌ی مانگی ته‌مموزی ٢٠٢٣، رایگه‌یاند، هیچ شتێك نه‌ماوه‌ تا حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان شاندی بۆ بنێرێته‌وه‌، هه‌رێمی كوردستان هه‌موو جۆره‌ رێككه‌وتنێكی له‌باره‌ی بودجه‌ و موچه‌وه‌ كردوه‌ و هه‌موو جۆره‌ پابه‌ندییه‌كی سه‌ری جێبه‌جێ كردوه‌، بۆیه‌ ناردنه‌وه‌ی شاند بۆ به‌غدا نازانرێت له‌ پای چی بێت؟ هاتنی موچه‌ په‌یوه‌سته‌ به‌ راده‌ی پابه‌ندبوونی حكومه‌تی عێراق به‌ رێككه‌وتنه‌كان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان و ناردنی مافی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌گه‌ر ئه‌م سیاسه‌ته‌ش به‌رده‌وام بێت، ئه‌و كات هه‌رێمی كوردستان قسه‌ی جددی خۆی ده‌بێت.

لەبارەی گرانبوونی نرخی کارەبا روونکردنەوە دەدرێت
پێت لەبارەی گرانبوونی نرخی کارەبا روونکردنەوە دەدرێت
هۆکاری ناجێگیری نرخی دینار ئاشکر بوو
دوات هۆکاری ناجێگیری نرخی دینار ئاشکر بوو
پەیوەنیدر