ئابوریناسێک هۆکاری ناجێگیری نرخی دینار ئاشکرا دەکات و دەڵێت: داهاتی فرۆشتنی نەوت ڕاستەوخۆ نایەتەوە بانکەکانی عێراق بەڵکو دەچێتەوە بانکێک لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە نیویۆرک ئەمەش گرفتی سەرەکییە لە ناجێگیری نرخی دینار و گەیشتنی دۆخەکە بە ئێستا.
محەمەد موحسین، مامۆستای زانکۆ و ئابووریناس لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ (تۆڕی میدیایی خەڵک) ڕاگەیاند، گرفتی سەرەکی بۆ ناجێگیری نرخی دینار بۆ چەند هۆکارێک دەگەڕێتەوە لەوانە پەشێوی دۆخی ئەمنی و سیاسی عێراق، لاوازی کەرتی ئابووری و پشتبەستنی حکومەت بە فرۆشتنی نەوت بۆ دابینکردنی داهاتی پێویست.
راشیگەیاند: داهاتی فرۆشتنی نەوت ڕاستەوخۆ نایەتەوە بانکەکانی عێراق بەڵکو دەچێتەوە بانکێک لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە نیویۆرک ئەمەش گرفتی سەرەکیە لە ناجێگیری نرخی دینار و گەیشتنی دۆخەکە بە ئێستا.
دەشڵێت: لەوەی هەر کاتێک ئەمریکا بیەوێت دەتوانێت داهاتی فرۆشی نەوتی عێراق بلۆک بکات.
لەبارەی نیگەرانیەکانی ئەمریکا لە عێراق رایگەیاند، بەهۆی ئەوەی کاربەدەستانی عێراق پەیوەندیەکی تۆکمەیان لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئێران هەیە بۆیەش ئەمریکا فشاری خستووەتە سەر بانکی ناوەندی عێراق.