دەزگای ئاسایشی هەرێم دەستگیرکردنی چوار تۆمەتبار ڕادەگەیەنێت، مامەڵەیان بە پارچەکانی شوێنەوارەوە کردووە
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕاپەڕین، لە ماڵێکدا دەستیانگرت بەسەر چەندین سکە و پارچەی مێژوویی و شوێنەواری، چوار تۆمەتباریشیان دەستگیرکرد.
هێزەکانی ئاسایش بە پشتبەستن بە بەدەستهێنانی زانیاری و بەدواداچوون، بە بڕیاری دادوەری دادگای لێکۆڵینەوەی ئاسایش لەڕۆژی ٢٠٢٣/٨/١٧ توانیان چوار تۆمەتبار دەستگیربکەن، هەستاون بەمامەڵەکردن بە چەندین (سکەی)قەبارە جیاواز و (دوو پەیکەری)هونەری مێژووی دەستیان بەسەرداگیرا.
تۆمەتباران لە ڕەگەزی (نێر)ن، دانیشتوی سنوری ئیدارەی ڕاپەڕینن، لە ئێستادا بە ماددەی ٢٤ لەیاسای ژمارە ٥ی ساڵی ٢٠٢١ ی شوێنەوار ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکانیان بەردەوامە.