پەرلەمانتارانی عێراق هەڵمەتێكی واژۆ كۆكردنەوەیان ئەنجامداوە بۆ بانگهێشت كردنی وەزیرێكی حكومەتی عێراق لە پشكی پارتی دیموكراتی كوردستان بە مەبەستی لێپرسینەوە لێی.
ماڵپەڕی (سۆمەریە نیوز)ی عێراقی بڵاویكردەوە، دورەید جەمیل، ئەندامی لیژنەی دەستپاکی لە پەرلەمانی عیراقی واژۆی زیاتر لە ٥٠ پەرلەمانتاری كۆكردۆتەوە بەمەبەستی بانگهێشتکردن و لێپرسینەوە لە بەنگین ڕێکانی، وەزیری ئاوەدانکردنەوەی عێراق لەسەر پشکی پارتی دیموکراتی کوردستان.
ئاماژەی بۆ ئەوەش کردووە، لێپرسینەوەکە بەهۆی گرفتی داراییە لە زۆربەی فایلەکانی تایبەت بە گرێبەست و ڕێککەوتنە نایاساییەکان.
بەپێی نوسراوی ئەو پەرلەمانتارە، کە ئاڕاستەی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق کراوە، داواکراوە وەزیری ئاوەدانکردنەوەی عێراق بۆ لێپرسینەوە لەسەر چەند بەڵگەیەک بانکهێشتی پەرلەمان بکرێت.