ئەمڕۆ نرخی دۆلار بەرامبەر بە دینار زیاتر بەرزبووەوە و 100 دۆلار گەیشتە 150 هەزار و 400 دینار.
نرخی دۆلار بەراورد بە 10 ڕۆژی ڕابردوو، نزیكەی 2 هەزار و 500 دینار بەرزبووەتەوە.
یادگار حەسەن، لە كۆمپانیای سەعید بۆ ئاڵوگۆڕی دراو لە سلێمانی بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، ئەمڕۆ نرخی دۆلار بەرامبەر بە دینار زیاتر بەرزبووەوە و 100 دۆلار بە 150 هەزار و 400 دینار مامەڵەی پێوەدەكرێت.
یادگار حەسەن، هۆكاری بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار بۆ كەمی خستنەبازاڕی دۆلار لەلایەن بانكی ناوەندییەوە دەگەڕێنێتەوە و ئاماژە بە ئەوەش دەكات ، بەهۆی ئەو كەمی خستەڕووە و مانەوەی دینارێكی زۆر كە خەڵك دۆلاری فرۆشتووە نرخی دۆلار بەرز بووەوە.
وتیشی، لە ماوەی 10 ڕۆژی ڕابردوودا نرخی دۆلار نزیكەی 2 هەزار و 500 دینار بەرزبووەتەوە.