كوردستان و بەنگلادیش هاوكاری یەك دەبن بۆ پێشخستنی پیشەسازی جل و بەرگ



وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حکومەتی هەرێم بڵاویکردەوە، وەزیری بازرگانی و پیشەسازی پێشوازی كرد لە سەفیری بەنگلادیش لە عێراق و نوێنەری بەشێك لە گەورە كارگەكانی جل و بەرگ لە بەنگلادیش، وە بڕیارە لە داهاتوودا بەهاوكاری هەردوولا كەرتی پیشەسازی بە تایبەت پیشەسازی جل و بەرگ پێشبخرێت بە دروستكردنی كارگەی هاوبەش.

سێشەممە ٢٢ی ئابی ٢٠٢٣ وەزیری بازرگانی و سەفیری بەنگلادیش لە عێراق کۆبوونەوە و تیشكیان خەستە سەر پەیوەندییەكانی نێوان هەرێم و بەنگلادیش و تاوتوێی ئاڵوگۆڕی بازرگانی هەردوولاکرد بەتایبەت لەبواری جل و بەرگدا،

وەزیری پیشەسازی كەمال موسلیم وتی”لەئێستادا ژمارەیەکی زۆر لە بازرگانانی هەرێم سەردانی بەنگلادیش دەکەن بۆ بازرگانی پێویستە ئەو دەرفەتە بەكاربهێنرێت بۆ پێشخستنی ئاستی بازرگانی و هێنانی ئەزموون و بەرهەمی بەنگلادیش لە بواری جلوبەرگ و بۆ دروستكردنی كارگەی گەورە و پێشخستنی پیشەسازی جل وبەرگ”،

كەمال موسلیم  سیاسەتی حكومەت و وەزارەتی ڕونكردنەوە كەوا هەر هەوڵێك بۆ بەهێزبوونی پەیوەندییە بازرگانیەکان و پەرەپێدانی پیشەسازی و سوودی ئابووری پێویست بێت ئامادەن كارئاسانی تەواو بکەن.

لای خۆیەوە سەفیری بەنگلادیش پێشوازی وەزیری بازرگانی بەرزنرخاند پەیوەندیی بازرگانی و هاوكاری و هەماهەنگی كردن دەتوانێت یارمەتی دەربێت بۆ ئاسان كردنی ئامانجەكانی هەردوولا .

جێی ئاماژەیە بەنگلادیش دووەمین وڵاتە لە ڕیزبەندی وڵاتانی جیهان بۆ پیشەسازی قوماش و بەرهەمهێنانی جلو بەرگ و ئامادەكردنی جل و بەرگ.

 

كاوە مەحمود: كاتژمێری پێدانی كارەبا بۆ خاتری سیتییەكان كەمكراوەتەوە
پێت كاوە مەحمود: كاتژمێری پێدانی كارەبا بۆ خاتری سیتییەكان كەمكراوەتەوە
سودانی چەند بڕیارێی دەربارەی فەرمانبەران دەركرد
دوات سودانی چەند بڕیارێی دەربارەی فەرمانبەران دەركرد
پەیوەنیدر