ئەمڕۆ سێشەممە بنکی ڕافیدەین ڕایگەیاند، پێدانی قەرزی پرۆژەی بچووک دەگاتە ٢٥ ملیۆن دینار و قەرزەکەش لەڕێگەی لقەکانی بانکەکەوە دەدرێت لە بەغدا و پارێزگاکانی دیکەی عێراق.
لە ڕاگەیەندراوەکەی بانکی ڕافیدەیندا ئاماژە بەوەکراوە، قەرزی پرۆژەی بچووک تایبەتە بەوکەسانەی خاوەنی پیشەیەک یان بازرگانییەک هەر بابەتێکی دیکەی پەیوەندیدارن.
ئەوەخراوەتەڕوو، بڕی ئەو پارەیەی وەک قەرزی پرۆژی بچووک دەدرێت دەگاتە ٢٥ ملیۆن دینار و ڕێژەی سوودەکەشی دەگاتە ٦٪ و ماوەی گەڕاندنەوەی پارەکەش شەش ساڵ دەخایەنێت.
بەپیی ڕاگەیەندراوەکە، پێدانی قەرزەکە پیویستی بە کەفیلێکی مەدەنی یان سەربازی هەیە کە مووچەکانیان لەو بانکە وەربگرن یاخود پێویستە بۆپێدانی دڵنیایی موڵکێک وەک ڕەهن لەبەرژەوەندی بانکەکە دابنێن بەمەرجێک بەهاکەی زیاتربێ لەبڕی ئەو قەرزەی بانکەکە دەیدات.
هاوکات، پێویستە ئەوکەسانەی دەیانەوێت قەرزەکە وەربگرن پێویستە سەردانی بانکی ڕافیدەین لە بەغدا یان لقەکانی بانکەکە لە پارێزگاکانی دیکەی عێراق بکەن.