وەزارەتی تەندروستی عێراق ڕایگەیاند، عێراق دورە لە جۆرە نوێیەكەی كۆرۆنا كە ناوی (ئیریس)ە، بەڵام مەترسیەكانیشی نەشاردەوە و داوای لە گروپە مەترسیدارەكان و كەسانی بەساڵاچو كرد پابەندی ڕێکارەکانی خۆ پاراستنبن.
سەیف بەدر وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ڕایگەیاند، ڕوودانی گۆڕانی بۆماوەیی لە گۆڕاوەكانی كۆرۆنادا ئاساییە، ئەمەش ئاماژەیە بۆئەوەی وەزارەتی تەندروستی هۆشداریداوە لە سەرهەڵدانی جۆری نوێ و یەك لە دوای یەك كە ڕەنگە كەمتر یان زیاتر مەترسیدار بن بەراورد بە جۆرەكانی پێشوو.
وتیشی، عێراق تا ئێستا بە فەرمی هیچ توشبونێكی لە هەموو پارێزگاكان تۆمار نەكردوە بە گۆڕاوەكەی G5 بە ناوی ئایریس و ئەگەری هەیە توشبوەكان وەك دەركەوتن لە وڵاتانی جیهان دەربكەون، داوای لە بەساڵاچوان و ئەوانەی مەترسی زۆریان لەسەرە و ئەوانەی توشی نەخۆشییە درێژخایەنەکان بوون یان تێكچونی بەرگری لەش بەگشتی بۆ پابەندبوون بە ڕێنمایی و ڕێنماییەكانی خۆپاراستن.
وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی عێراق ئەوەشی ئاشكراكرد، كاتێك هەركەسێك توشی ئەو گۆڕاوە نوێیە دەبێت، هیچ توشبونێك یان توشبونێكی توند نابێت، چونكە زۆربەی ئەو هاوڵاتیانەی كە ڤاكسینیان وەرگرتوە یان پێشتر توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بون ئێستا بەرگرییەكی تەواویان هەیە بەرامبەر بە گۆڕاوەكان.