هەلی خوێندنی باڵا بۆ رۆژنامەنووسان لەلایەن لقی سلێمانی سەندیكای رۆژنامەنووسانەوە راگەیەندرا.
لقی سلێمانی سەندیكای ڕۆژنامەنووسانی كوردستان ڕایگەیاند، بۆ جاری دووەم ١٠ كورسی خوێندنی ماستەر و دكتۆرا بۆ ئەندامانی دابیندەكات.
لقی سلێمانی سەندیكای ڕۆژنامەنووسان ئاماژەی بەوەکردووە، هەلی خوێندنەكان لە زانكۆكانی ئێران و لەرێی دەزگای میدیایی (جام كورد)ەوە دابینكراوە.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، خوێندن لەم ئۆفەرەدا بەخۆڕاییە. داواش لە خوازیارانی خوێندن دەكات سەردانی بارەگای لقی سلێمانی بكەن بۆ زانینی مەرج و پێداویستییەكان.