وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی کوردستان رایگەیاند، پێشبینی ده‌كرێت له‌م هه‌فته‌یه‌دا و پێش ٢٥ی ئەم مانگە ، له‌لایه‌ن به‌غداوه شایسته داراییه‌كانی هه‌رێم له بودجه بۆ دابه‌شكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم ره‌وانه بكرێت.
ئەمڕۆ دووشەممە (٢١ی ئابی ٢٠٢٣)، پێشەوا هەورامی، وتەبێژی فەرمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە ماڵپەڕی (بغداد یوم)ی راگەیاندووە:”دەبێت بەغدا پابەند بێت بە ناردنی بودجەی هەرێمی کوردستان، چونکە حکومەتی هەرێم بە تەواوی پابەند بووە بە هەموو مەرج و ڕێساکانی بەغداوە سەبارەت بە نەوت و داهاتی دیکەی غەیرە نەوت، هەروەها هەموو دەرگاکانیشمان کردووەتەوە بۆ ئەوان”.
ئاماژەی بەوەشکرد، “پێویستە حکومەتی فیدراڵی مووچەی فەرمانبەران بۆ مانگەکانی تەمموز و ئاب بنێرێت و نابێت هەرێم وەک پارێزگا مامەڵەی لەگەڵدا بکرێ،چونکە ئەوە مافی هاووڵاتییانە نەک خێر‌و سەدەقە بێت”.
لە دووی مانگی ئابدا، حکومەتی عێراق بڕی ٥٩٨ ملیار دیناری بۆ هەرێمی کوردستان نارد‌و دوای ئەوەش حکومەتی هەرێم دەستی بە دابەشکردنی مووچەی مانگی شەش کرد