وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە “گشتاندنی ڕێبەر”دا خشتەی بەشەوانەكانی پۆلەكانی 1 بۆ 9ی بنەڕەتی بڵاوكردەوە.
وەزارەتی پەروەردە لە “گشتاندنی ڕێبەرد”دا بۆ خوێندنگەكان، كۆتا گشتاندنی لەبارەی بەشە وانەكانەوە بڵاوكردەوە، كە بەشە وانەی هونەر بۆتە 2 وانە و میوزیك لە قۆناغی سەرەتایی نەماوە.
هەر بەپێی گشتاندنەكە، بەشە وانەی كۆمەڵایەتی و عەرەبی بۆ پۆلی 9ی بنەڕەتی بۆتە 3 بەشەوانە.