دوای ئەمریكا، ئەڵمانیا هۆشداری بە حكومەتی هەرێم دەدات



كونسوڵی گشتی ئه‌ڵمانیا له‌ هه‌رێم هۆشداری بە حكومەتی هەرێم دەدات و ڕایدەگەیەنێت، دەبێت بە زووترین کات هێزەکانی پێشمەرگە یه‌ك بخرێنه‌وه‌.

كونسوڵی ئه‌ڵمانیا له‌ هه‌رێم لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، بۆ ئەوەی پشتیوانییەکانی ئەڵمانیا و وڵاتانی هاوپەیمان بۆ هەرێم بەردەوامبێت، پێویستە لە زووترین کاتدا پڕۆسەی یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە جێبەجێ بکرێت.

ڕاشیگەیاندووە، لە نزیکەوە بەدواداچوون بۆ پڕۆسەی چاکسازییەکانی یەکخستنەوەی هێزی پێشمەرگە دەکەن و وەک ڕوونە چالاکییەکانی چەکدارانی داعش بەردەوامییان هەیە و هەرێـمیش پێویستی بە هێزێکی یەکگرتوو دەبێت.

باسی لە ئەوەش کردووە، پێویستە هێزەکانی پێشمەرگە لەسەر ئاستی هەرێم یەکبخرێنەوە و هەماهەنگییان لەگەڵ هێزە ئەمنییەکانی عێراق وەک فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان هەبێت.

دەشڵێت: “لەسەر بەرپرسانی هەرێم پێویستە بە زووترین کات پڕۆسەی چاکسازی یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە جێبەجێ بکەن بۆ ئەوەی پشتیوانی سەربازی و لۆجستی ئەڵمانیا و هاوپەیمانانی دیکە بۆ هەرێم بەردەوام بێت”.

 

پەروەردە خشتەی بەشە وانەكانی پۆلەكانی 1 بۆ 9ی بنەڕەتی دیاریكرد
پێت پەروەردە خشتەی بەشە وانەكانی پۆلەكانی 1 بۆ 9ی بنەڕەتی دیاریكرد
دوای عێراق، سوریاش بەهای دۆلاری دیاریكرد
دوات دوای عێراق، سوریاش بەهای دۆلاری دیاریكرد
پەیوەنیدر