بەیانی ئەمڕۆ چوار شەممە جنین پلاسخارت نوێنەری نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق گەیشتە شاری نەجەف.
بەپێی سەرچاوەكانی هەواڵ، بەیانی ئەمڕۆ پلاسخارت بە سەردانێك گەیشتە شاری نەجەف و بڕیارە لەگەڵ عەلی سیسی مەرجەعی شیعەكانی عێراقدا كۆببێتەوە.
سەرچاوەكان دەڵێن پلاسخارت لە دیداری لەگەڵ ڕێبەری باڵای شیعەكانی عێراقدا تاووتوێی دواین گۆڕانكارییەكانی ڕەوشی وڵات دەكات.
سەردانەكەی پلاسخارت لەحاڵێكدایە دوای زیاتر لە ساڵێك لە مشتومڕ و گرژی و ئاڵۆزی لەسەر پێكهێنانی حكومەتی نوێ، ڕەوشی عێراق كەمێك هێوربوونەوەی بەخۆیەوە بینیوە.