نرخی نەوت دابەزی



نرخی نەوتی خاوی برێنت 17 سەنت و بە رێژەی 0.2٪ دابەزی و هەر بەرمیلێك بە 79 دۆلار و 52 سەنت مامەڵەی پێوەكرا.

ئەمڕۆ چوارشەممە 7\12\2022، نرخی نەوتی برێنت 17 سەنت و بە رێژەی 0.2٪ دابەزی و هەر بەرمیلێك بە 79 دۆلار و 52 سەنت مامەڵەی پێوەكرا.

نرخی نەوتی سووكی رۆژئاوای تێكساسیش 3 سەنت، دابەزی و هەر بەرمیلێك بە 74 دۆلار و 22 سەنت مامەڵەی پێوەكرا.

لەماوەی 24 كاژێری رابردوودا نرخی نەوت نزیكەی 4 دۆلار دابەزیوە، بەو پێیەی دوێنێ‌ سێشەممە لەكاتی كردنەوەی بازاڕەكاندا بەرمیلێك نەوتی برێنت بە 83 دۆلار و بەرمیلێك نەوتی سووكی رۆژئاوای تێكساسیش بە 77 دۆلار مامەڵەیان پێوەدەكرا.

بەردەوامیی دابەزینی نرخی نەوت بەهۆی كاریگەریی داتاكانی سێكتەری خزمەتگوزارییەكانی ئەمریكایە كە لە مانگی تشرینی یەكەمدا بەشێوەیەكی چاوەڕواننەكراو بەرزبووەتەوە، ئەوەش نیگەرانییەكانی زیادكردووە كە رەنگە بانكی ناوەندیی ئەمریكا بەردەوام بێت لەسەر زیادكردنی نرخی سوودی بانكی.

پلانێكی هەرێمی بۆ دروستكردنەوەی داعش لەئارادایە
پێت پلانێكی هەرێمی بۆ دروستكردنەوەی داعش لەئارادایە
پرتوگال گەیشتە قۆناغی چارەكی كۆتایی مۆندیال
دوات پرتوگال گەیشتە قۆناغی چارەكی كۆتایی مۆندیال
پەیوەندیدار