بەرەبەیانی ئەمڕۆ تەرمی هاووڵاتییەك لە دەربەندی ڕانیە دۆزرایەوە، لەئێستادا تەرمەكە بەمەبەستی لێکۆڵینەوە لەپزیشكی دادی ڕانیەیە و ناسنامەی نادیارە.
لایەنە پەیوەندیدارەکان ئاماژەیان بەوەکردووە، ئەو هاووڵاتییە لە ڕەگەزی مێیە و بە خنكاوی لەلایەن تیمی بەرگری شارستانی لە دەربەندی ڕانیە دۆزراوەتەوە و دواتر هێنراوەتەدەرەوە.
هاوکات، تەرمەكە ڕەوانەی پزیشکی دادی ڕانیە کراوە و ناسنامەی هاوڵاتییە خنکاوەکە دیار نییەو نازانرێت کەی خنکاوە.
بەپێی ئامارەكانی، لەمساڵدا حەوت كەس لە سنوری ئیدارەی ڕاپەڕین خنكاون.