پرتوگال گەیشتە قۆناغی چارەكی كۆتایی مۆندیال



 

لە مۆندیالی 2022، پورتوگال بە شەش گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێك لە سویسرای بردەوە.

بەو ئەنجامە پرتوگال سەركەوتنی بۆ قۆناغی چارەكی كۆتایی بەدەستهێنا.

لە تایمی یەكەمی یارییەكەدا ، كە كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ لەسەر كورسی یەدەگبوو، پورتوگال باشتر بینرا و دوو گۆڵی لەسەریەكی لە خولەكەكانی 17 و 33دا لەلایەن گۆنچالۆ ڕامۆس و كیپلەر پیپییەوە تۆماركرد.

لە تایمی دووەمدا، كە ڕۆناڵدۆ لە خولەكی 73دا بەشداریكرد، پورتوگال چوار گۆڵی تری لەلایەن ڕامۆس دوو گۆڵ و ڕافاێل گیریرۆ و ڕفاێل لیاوەوە لە خولەكەكانی 51 و 55 و 67 و 92دا تۆماركرد، هاوكات سویسراش لە خولەكی 58دا گۆڵێكی لە ڕێگەی مانوێل ئەكانجییەوە تۆماركرد و دواجار پورتوگال بە شەش گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێك یارییەكەی لە سودی خۆی كۆتایی پێهێنا.

بەم ئەنجامەش، پورتوگال سەركەوتنی بۆ قۆناغی چارەكی كۆتایی جامەكە بەدەستهێنا و لەو قۆناغەشدا ڕووبەڕووی هەڵبژاردەی مەغریب دەبێتەوە، سویسراش ماڵئاوایی لە پاڵەوانێتییەكە كرد.

نرخی نەوت دابەزی
پێت نرخی نەوت دابەزی
زارا محەمەدی لە زیندانیشدا بە یەکێک لە کاریگەرترین ژنانی جیهان دەستنیشانکرا
دوات زارا محەمەدی لە زیندانیشدا بە یەکێک لە کاریگەرترین ژنانی جیهان دەستنیشانکرا
پەیوەنیدر