پەروەردە خشتەی دەوام و تاقیكردنەوە و پشووەكانی ڕاگەیاند



وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان ساڵنامەی كاتەكانی دەوام و تاقیكردنەوەكان و پشووەكانی بۆ ساڵی نوێی خوێندن بڵاوكردەوە.

بەپێی خشتەیەك، كە وەزارەتی پەروەردە وەك ساڵنامەی خوێندن ڕایگەیاندووە، كۆی كاتەكانی دەوام و خوێندنی خوێندكاران بۆ وەرزی یەكەم 17 هەفتە و بۆ وەرزی دووەم  17 هەفتەیە و ڕۆژەكانی پشوو كەم كراوەتەوە و لەگەڵ پشووی فەرمانبەران یەكخراوە.

هەر بەپێی ساڵنامەكە، وەرزی یەكەمی خوێندن لە دەستپێكی ساڵی نوێی خوێندنەوە لە 13ی ئەیلوولی 2023 دەستپێدەكات تا كۆتایی ساڵ و دواتر وەرزی دووەم دەستپێدەكات، كە كۆی ڕۆژەكانی خوێندن لە وەرزی یەكەم بە 83 ڕۆژ و لە وەرزی دووەم بە 81 ڕۆژ دیاری كراوە.

چیرۆکی شاراوەترین و جوانترین سیخوڕ لەجیهاندا
پێت چیرۆکی شاراوەترین و جوانترین سیخوڕ لەجیهاندا
ڕێككەوتنێكی دیكەی هەولێر و بەغدا دەخرێتە بواری جێبەجێ‌ كردنەوە
دوات ڕێككەوتنێكی دیكەی هەولێر و بەغدا دەخرێتە بواری جێبەجێ‌ كردنەوە
پەیوەنیدر