ناوی كاندیدەكانی یەكێتی بۆ هەڵبژاردن ئاشكراكرا



لیستی ناوی كاندیدەكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ هەڵبژارردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكانی عێراق لە “پارێزگای كەركوك” بڵاوكرایەوە.

ئەمڕۆ مەكتەبی سیاسی یەكێتیی لە كەركوك بە سەرپەرشتی بافڵ تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتی كۆبووەوە بۆ ئامادەكاری بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكان.

دوابەدوای كۆبوونەوەكەش، لیستی ناوی كاندیدەكانی یەكێتی بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكان لە كەركوك بڵاوكرایەوە، كە مەلا ئەحمەد کەرکوکی، بانگخواز و مامۆستای ئایینی و ڕێبوار تەها، پەرلەمانتاری پێشووی یەكێتی و نێرگز قادر-ی ڕاگەیاندنكارى تێدایە لەگەڵ چەند كەسایەتییەكی دیكەی ئەو حزبە لە ناوچە كوردستانییەكان.

فەرهاد کەریم برای دکتۆر نەجمەدین کەریم و جەبار مستەفا (برای عه‌بدولڕه‌حمان مسته‌فا-ى پارێزگاری پێشووتری كەركوك) کاندید کراون.

بەلام تا ئێستا یەكێتی بە فەرمی لیستی ناوی كاندیدەكانی حزبەكەی بڵاونەكردۆتەوە.

بڕیارە لە (18ی کانونی یەکەمی ئەمساڵ) بۆ چوارەم جار هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان لە 15 پارێزگای عێراق “جگە لە هەرێمی كوردستان” بەڕێوەبچێت.

شاهۆ گەشتە بەغدا و سودانی پێشوازی لێکرد
پێت شاهۆ گەشتە بەغدا و سودانی پێشوازی لێکرد
لە دادگای فیدڕاڵی سکاڵا دژی زیادكردنی پارەی كارەبا تۆماركرا
دوات لە دادگای فیدڕاڵی سکاڵا دژی زیادكردنی پارەی كارەبا تۆماركرا
پەیوەنیدر