کێشەی 25 دەفتەر دۆلارەکە سەریهەڵدایەوە و عەتای دارتاش دەستگیر کرا



ئەو هاووڵاتییە لە سلێمانی دەستگیرکرا، کە مەلا هەورامان گەچێنەیی پەرلەمانتاری پێشووی کۆمەڵی دادگەریی تۆمەتبار کردبوو بەوەی 25 دەفتەر دۆلاری خواردووە.

 

ئەمڕۆ یەکشەممە، عەتای دارتاش لەسەر سکاڵای مەلا هەورامان گەچێنەیی، پەرلەمانتاری پێشووی کۆمەڵ دەستگیرکرا.

 

پێشتر هەورامان گەچێنەیی ڕایگەیاندبوو بە تۆمەتی ناوزڕاندن سکاڵا لەسەر ئەو هاووڵاتییە تۆمار دەکات کە بە هۆی مامەڵەیەکی بازرگانییەوە ناکۆکی لە نێوانیان دروست بووە.

 

مێژووی ناکۆکییەکە بۆ مامەڵەیەك دەگەڕێتەوە کە زیاتر لە 10 ساڵە لە نێوان عەتای دارتاش و هەورامان گەچێنەیی دا کراوە.

 

ئەو هاووڵاتییە، هەورامان گەچێنەیی بە خواردنی 25 دەفتەر دۆلار تۆمەتبار دەکات، بەڵام تۆمەتەکە لە لایەن پەرلەمانتارەکەی پێشووی کۆمەڵەوە رەتدەکرێتەوە.

لە دادگای فیدڕاڵی سکاڵا دژی زیادكردنی پارەی كارەبا تۆماركرا
پێت لە دادگای فیدڕاڵی سکاڵا دژی زیادكردنی پارەی كارەبا تۆماركرا
بەم زووانە فۆڕمی ئەلیکترۆنی لە سلێمانی و هەولێر دەستپێدەکات
دوات بەم زووانە فۆڕمی ئەلیکترۆنی لە سلێمانی و هەولێر دەستپێدەکات
پەیوەنیدر