سیستمی نوێی پێوه‌ری زیره‌ك ده‌كه‌وێته ‌كار



بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی بڵاویکردەوە، به‌مه‌به‌ستی كارئاسانی زیاتر بۆ هاووڵاتییان، سیستمی (Go live)  پێوەری زیرەک  كه‌ په‌یوه‌سته‌ به‌ كاروباری فرۆشتنی ووزه‌ و هاوبه‌شیكردن به‌ پێوه‌ری زیره‌ك ده‌كه‌وێته‌ كار.

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌، به‌سه‌رپه‌رشتی ئه‌ندازیار كامیل قه‌زاز بریكاری وه‌زاره‌تی كاره‌با و به‌ئاماده‌بوونی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كاره‌بای سلێمانی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كاره‌بای راپه‌ڕین و نوێنه‌رانی لیژنه‌ی باڵای پێوه‌ری زیره‌ك له‌ وه‌زاره‌تی كاره‌با، سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی دابه‌شكردنی كاره‌بای رۆژهه‌ڵاتی سلێمانییان كرد، بۆئەوەی له‌نزیكه‌وه‌ شوێنی سیستمه‌كه‌ ورده‌كاری جێبه‌جێكردنی ببینن‌.

پاشان له‌ هۆڵی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاره‌بای سلێمانی كۆبوونه‌وه‌یه‌ك سازكرا بۆ گفتۆگۆكردن له‌سه‌ر ورده‌كاری سیستمه‌كه‌، كه‌ بڕیاره‌ له‌ ئاینده‌یه‌كی نزیكدا جێبه‌جێ بكرێت.

لە بەشێکی دیکەی بڵاوکراوەکەدا هاتووە، جێی ئاماژه‌یه‌ رۆژی شه‌ممە به‌ سه‌رپه‌رشتی ئه‌ندازیار كامیل قه‌زاز بریكاری وه‌زاره‌تی كاره‌با و ئاماده‌بوونی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كاره‌بای سلێمانی، گەرمیان، ڕاپەڕین و هەڵەبجە و لیژنه‌ی باڵای پێوه‌ری زیره‌كی وه‌زاره‌ت، كۆبوونه‌وه‌یه‌ك به‌ڕێوه‌چوو بۆ دانانی پلانی جێبه‌جێكردنی سیستمی -Go live له‌سه‌رجه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی دابه‌شكردنی كاره‌بای سلێمانی.

بڕیاره‌ سیستمەکە سه‌ره‌تا له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی دابه‌شكردنی كاره‌بای رۆژهه‌ڵات جێبه‌جێبكرێت و به‌پێی پلانه‌كه‌ش‌ ئاماده‌كاری ده‌كرێت بۆ راهێنانی ستافه‌كان و دابینكردنی پێداویستییه‌كان.

پۆلیسی سلێمانی داوا لە کەسوکاری هاووڵاتییەک دەکات سەردانی پزیشکی دادوەری بکەن
پێت پۆلیسی سلێمانی داوا لە کەسوکاری هاووڵاتییەک دەکات سەردانی پزیشکی دادوەری بکەن
سەرلەنوێ شاندی حکومەتی هەرێم سەردانی بەغدا دەکات
دوات سەرلەنوێ شاندی حکومەتی هەرێم سەردانی بەغدا دەکات
پەیوەنیدر