پۆلیسی سلێمانی کەسێکی به‌تۆمه‌تی ھەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنە و ڤیدیۆی تایبەتی له ژمارەیەک ژن و كچ، دەستگیر کرد.
ئەمڕۆ یەکشەممە، پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بڵاویکردەوە، دوای ئه‌وه‌ی هێزه‌كانی پۆلیس زانیاری‌یان له‌سه‌ر تۆمه‌تبارێك پێگه‌یشت كه له‌ڕێی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ژنان‌و كچان دروستده‌كات‌و دوای ده‌ستكه‌وتنی وێنه‌و ڤیدیۆی تایبه‌تیان ھەڕەشەی بڵاوکردنەوەیان لێده‌كات ئه‌گه‌ر بڕێك پاره‌ی پێنه‌ده‌ن، دەستبەجێ ھێزەکانی پۆلیس لێکۆڵینەوەو بەدواداچونیان بۆ دۆزینەوەو دەستگیرکردنی تۆمەتبار دەستپێکرد.
ڕوونیشیکردەوە کە دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، توانرا لەماوەیەکی کەمدا تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو لەلایەن مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی ڕاپه‌ڕینه‌وە دەستگیربکرێت.
ڕاشیگەیاند، دوای پشكنینی مۆبایلی تۆمه‌تبار چه‌ندین به‌ڵگه‌نامه‌و وێنه‌و ڤیدیۆی ئه‌و ژن‌و كچانه دۆزرایه‌وه كه تۆمه‌تبار هه‌ڕه‌شه‌ی لێ‌كردبوون.
پۆلیسی سلێمانی ئەوەشیخستەڕوو کە تۆمەتبار (م، ج، ع) له‌دایكبووی 2003 دانی بەتاوانەکەیدا ناوەو لەئێستادا بەبڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی٢ لەیاسای خراپ بەکارھێنانی ئامێرەکانی پەیوەندیکردن ڕاگیراوه‌و لێکۆڵینەوەکان بەردەوامە.