لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا، ١٨ کەس لە ئامەدی باکووری کوردستان بریندار بوون.
میدیا تورکیا بڵاویکردەوە، ڕووداوەکە لە دەروازەی چوونەژوورەوەی قەزای بیسمیلی سەر بە ئامەدی باکووری کوردستان ڕوویداوە و تیایدا پاسێک خۆی کێشاوە بە بەربەستی ناوەڕاستی شەقامەکەدا.
دوای ئاگادارکردنەوەیان، تیمەکانی فریاگوزاری خێرا و جەندرمە گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە و تیمە تەندروستییەکان بریندارەکانیان گواستەوە بۆ نەخۆشخانەی بیسمیل و ئاماژە بەوە کراوە کە باری تەندروستییان باشە.
پەیوەندیدار
ئابوری
راپۆرت
ی.سلایدەر
ی.سەردێر
سیناریۆی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت بۆ 200 دۆلار ئاشكراكرا
تشرینی یهكهم 5, 2024
ئابوری
راپۆرت
ی.سلایدەر
ی.سەردێر