بێگەرد تاڵەبانی: سەلماندمان کشتوکاڵ یەکێکە لە بنەما گرنگەکانی ئابورى هەرێمی کوردستان



وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێمی کوردستان ڤیدیۆیەکی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت:”لەماوەی چوارساڵی رابردووی کارکردنمان لە وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، بە کردار سەلماندمان کە کشتوکاڵ یەکێکە لە بنەما گرنگەکانی ئابورى هەرێمی کوردستان”.

بێگەردتاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵ و سەرجاوەکانی ئاوی هەرێ ئاماژەی بەوەشکردووە:” خۆشحاڵم کە دەبینم لە هەموو کەناڵەکانی راگەیاندن ڕۆژانە گرنگی بەکەرتی کشتوکاڵ دەدرێت، ئەمە بەرهەمی ماندووبوونی فەرمانبەران و پسپۆڕانی بواری کەرتی کشتوکاڵە لە وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو و پشتیوانی بەردەوامی حکومەتی هەرێمی کوردستانه بۆ برەودان بە کەرتی کشتوکاڵ”.

ئاماژەی بەوەشکردووە، پشت بەخوا لە ئایندەیەکی نزیکدا هەموو ئەو بڕە هەنارەی پاکێچینگی بۆ کراوە و ئامادە کراوە دەگاتە وڵاتی ئیمارات و مارکێتەکانی ئەو وڵاتە کە بە لەلایەن کۆمپانیای سازان لە پارێزگای هەڵەبجە هەنارەکان هەناردەی وڵاتی ئیمارات دەکرێت.
 

سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان و سەرۆکی دیوان و یەکێتی وەبەرهێنەران کۆبوونەوەیەکی گرنگیان ئەنجامدا
پێت سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان و سەرۆکی دیوان و یەکێتی وەبەرهێنەران کۆبوونەوەیەکی گرنگیان ئەنجامدا
لێرەوە ناوی خۆت بۆ دامەزراندنی پاسەوانی سنوور تۆمار بکە
دوات لێرەوە ناوی خۆت بۆ دامەزراندنی پاسەوانی سنوور تۆمار بکە
پەیوەنیدر