وەزیری پەروەردە: شێوازی خوێندن دەگۆڕین



وەزیری پەروەردە رایگەیاند، پلانی پەرەپێدانی خوێندنی پیشەیی دەستپێدەکەین ، پەیمانگەیەکی پێنج ساڵی دەکەینەوە بە سیستمی خوێندنی ئینگلیزی کە لە هەنگاوی یەکەم حەوت بەش لە خۆ دەگرێت

ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردە، رایگەیاند، پلانی پەرەپێدانی خوێندنی پیشەیی دەستپێدەکەین ، پەیمانگەیەکی پێنج ساڵی دەکەینەوە بە سیستمی خوێندنی ئینگلیزی کە لە هەنگاوی یەکەم حەوت بەش لە خۆ دەگرێت، ساڵی یەکەم فاوندەیشنەو قوتابیان تەنها فێری زمانی ئینگلیزی دەکرێن و چوارساڵەکەی دیکە پسپۆڕی دەخوێنن.

راشیگەیاندووە، لە ساڵی سێیەمی خوێندندا ( سیستمی خوێندنی دوانە) جێبەجێدەکرێت ، واتە قوتابی سێ رۆژ لە هۆڵی پەیمانگە تیۆری دەخوێنێت و دوو رۆژیش پراکتیکی لە دامەزراوەکانی کەرتی تایبەت بە پراکتیکی کارەکان دەکات ( بە گوێرەی پسپۆرییەکەی) .

ئاماژەی بەوەشکردووە، هەموو پێداویستیەکانی ئەم پرۆسەیە لەمامۆستای ئاست بەرزی زمان و پسپۆڕیی و پرگرام و ڕاهێنان لەسەر پرۆگرامەکە و هۆڵ و پێداویستیەکانی خوێندن دابین دەکەین .

لە کۆتایدا وەزیری پەروەردە دەڵێت، ڕای خۆت دیاری بکە
بۆ ساڵی خوێندنی داهاتووتر ( ٢٠٢٤-٢٠٢٥) لات باشە ئامادەییە پیشەییەکانی ئێستا بە پلان و بە تەدریجی بگۆڕین بۆ ئەو جۆرە لە پەیمانگە لەپارێزگاکانی دیکە ؟

وەزارەتی تەندروستی لەسەر ئەشکەنجەدانی منداڵێکی ساوا لە نەخۆشخانەیەکی ئەهلی رونکردنەوە دەدات
پێت وەزارەتی تەندروستی لەسەر ئەشکەنجەدانی منداڵێکی ساوا لە نەخۆشخانەیەکی ئەهلی رونکردنەوە دەدات
سبەینێ لەم شوێنانە بەنزینی ٧٥٠ دیناری دابەشدەکرێت
دوات سبەینێ لەم شوێنانە بەنزینی ٧٥٠ دیناری دابەشدەکرێت
پەیوەندیدار